لە ئەمڕۆوە عیراق ناتوانێت غازی ئێران هاوردە بکات

کوردستان
15:06 - 2025-03-08

سەعدون لامی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەئەمڕۆوە لە ئێرانەوە هاوردە ناکرێت بۆ کارپێکردنی ئەو وێستگە کارەباییانەی کە بە غاز کاردەکەن، عێراقیش هیچ جێگرەوەیەکی بۆ ئەو غازە لەبەردەستدا نییە . 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش پێشوازی کرد لەو بڕیارەی حکومەتەکەی سودانی کە بڕیاری راوەستاندنی هاوردەی غازی ئێرانی خستوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەندامەکەی لیژنەی نەوت و غازی عێراق راشیگەیاند، لەئەمڕۆوە راگرتنی هاوردەکردنی غاز کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی دەبێت ئەوە لە کاتێکدا هاوینێکی سەختمان لەبەردەمدایە، بەتایبەتی لە بەغدای پایتەخت کاریگەریی زۆر دادەنێت.
راشیگەیاند، ئەگەر عێراق بیەوێت پشت بە غازی ناوخۆ ببەستێت پێویستی بە دوو ساڵ دەبێت تا چارەسەری دەکات، ئەگەر لە وڵاتانی دیکەی جگە لە ئێرانەوە هاوردەی بکات چەند مانگێکی پێویستە.
وتیشی: عێراق رۆژانە 27 هەزار مێگاوات کارەبای نیشتمانی لە رێگەی غازەوە دابین دەکات و هەندێکجاریش دادەبەزێت بۆ 17 هەزار مێگاوات.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، عێراق پابەند دەبێت بەو بڕیارەوە کە 8ـی ئادار کۆتا وادەی هاوردەکردنی غازی ئێرانە .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP