وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئیدانه‌ی کوشتنی خەڵکی مه‌ده‌نی لەلایەن گرووپە تیرۆریستە جیهادییە ئیسلامییەکانەوە كرد‌و پشتوانیی بۆ کەمایەتییە ئایینیه‌كان و کۆمەڵگەی کوردی دووپاتكرده‌وه"
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمرۆ یەکشەممە 9ـی 3ـی 2025، حکومەتی كاتی سوریای به بەرپرسیار زانی و داواشیكرد، ئەو شاڵاوی كوشتن دژی پێکهاتەکانی سوریا رابگرێت. "
رۆبیۆ رایگه‌یاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتوانیی لە کەمایەتییە ئایینی و ئیتنییەکانی سوریا، لەنێویاندا، کریستیان، دروز، عەلەوی و کۆمەڵگەی کوردی دەکات. هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و خێزانی قوربانییەکان دەکات."
به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیی و هه‌ندێك له ناوه‌ندو رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گروپه چه‌كداره‌كانی سوریا به‌تایبه‌تی گروپه‌كانی لایه‌نگری توركیا، به تۆمه‌تی لایه‌نگیریی بۆ رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د كه به پاشماوه‌كانی رژێم ناویان ده‌به‌ن، شاڵاوی كوشتن و تاڵانیی دژ به پێكهاته‌ی (عه‌له‌وی)یان له وڵاته‌كه ده‌ستپێكردووه‌و ئه‌و پێكهاتانه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق به ئه‌نجامدانی ئه‌و شاڵاوه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، به‌پێی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند رۆژه‌دا زیاتر له 3000 هه‌زار كه‌س كوژراوان و ده‌یانی دیكه‌ش بریندار‌و بێ سه‌روشوێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP