بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا داوای چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات

جیهان
11:55 - 2025-03-10

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
مایکل واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا ئاشکرایکردوە، رۆژی یەکشەممە بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی داوای لە حکومەتی عێراق کرد لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەڵپەسێردراوی گرێبەستەکان و دانەوەی قەرزی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری وزە.
هاوکات مایكڵ واڵتز داوای لە سودانی کردووە، بەغدا هەماهەنگیکارێکی بواری وەبەرهێنان دابمەزرێنێت، بۆ ئەوەی کار لەگەڵ ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە بکات کە دەیانەوێت لە عێراق وەبەرهێنان و کار بکەن.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا هۆشداریی ئەوەشی بەعێراق داوە، سزاکانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریکاوە زیاد دەکات و عێراقیش بەدەر نابێت لێی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP