واشنتۆن و مۆسکۆ داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن

جیهان
12:38 - 2025-03-10

واشنتۆن و مۆسکۆ داوا دەکەن کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە سوریا بکرێت و پێشبینیش دەکرێت ئەو کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ 10/3/2025 ئەنجام بدرێت، جێگری نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان-یش دەڵێت: رووسیا و ئەمریکا داوای ئەو کۆبوونەوەیەیان کردووە، بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی کە لە رۆژئاوای سوریا بەرامبەر هاووڵاتیانی مەدەنی دەکرێت.

دیمیتری پۆلیانسکی جێگری نوێنەری هەمیشەیی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تێلیگرامی خۆی ئاشکرایکرد:  رووسیا و ئەمریکا داوای کۆبوونەوەی راوێژکاری داخراوی بەپەلەیان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە و دەشڵێت :" داواکە بەهۆی ئەو توندوتیژیانەوەیەکە لە رۆژئاوای سوریا بەرامبەر بە هاووڵاتیانی مەدەنی دەکرێت."

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیانسکی پێشبینی دەکرێت کۆبووەنەوە داواکراوەکە رۆژی دووشەممە 10/3/2025 ئەنجام بدرێت.
 
دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە پێنجشەممەی رابردووەوە کە ماوەی 5 رۆژە، هەڵمەتیکی  فراوانیان لە کەناراوەکانی سوریا بۆ روبەڕووبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان و دەرکەوتنی چەکداری لەو شار و گوندانە دەستپێکردووە و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لە ناوچەی کەنار دەریاکانی سوریادا لێکەوتووەتەوە.

روانگەى سوورى بۆ چاودیری مافەکانی مرۆڤ لەسوریا ئەمڕۆ 10/3/2025 ئاشکرایکرد پرۆسەى کوشتنى هاوڵاتییانى سڤیلى عەلەوى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى سووریا و گرووپە هاوکارەکانیان دەستیپێکردووە و بەشێکیان ژن و منداڵن و ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە 973 مەدەنی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP