ناوەڕۆکى رێککەوتنى عەبدى و شەرع لەسەر ئایندەى سوریا

جیهان
21:40 - 2025-03-10

دواى چەند کۆبوونەوەیەکى نهێنى بەسەرپەرشتى هاوپەیمانان کە لە نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتى سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەى هەسەدە ئەنجامدرا،

هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانەى خوارەوە رێککەوتن:

1- دەستەبەرکردنی مافی هەموو سوورییەکان بۆ نوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسی لە هەموو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی، بەبێ گوێدانە پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.

2- پێکهاتەی کورد پێکهاتەیەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سوریادا، دەوڵەتی سوریاش مافی هاووڵاتیبوون و هەموو مافە دەستوورییەکانی کورد زامن دەکات.

3- ئاگربەست لە هەموو خاکەکانی سوریادا رابگەیەنرێت.

4- یەکخستنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، لەوانە دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان.

5- گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارەکانی سوریا بۆ شار و شارۆچکە و گوندەکانیان و دەستەبەرکردنی پاراستنیان لە دەوڵەتی سوریادا.

6- پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سوریا لە شەڕی دژ بە پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو هەڕەشەکانی سەر ئاسایش و یەکڕیزی وڵاتەکە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP