ئەمڕۆ ئەمریكا و ئۆكراین بۆ دانوستان لە سعودیە کۆدەبنەوە

جیهان
14:41 - 2025-03-11

ئەمڕۆ دانوستانەكانی وەفدی ئەمریكا و ئۆكراین لە شاری جدەی سعودیە دەستپێدەكات .

بەر لە بەڕێوەچوونی ئەو دانوستانە، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە پێشوازی لە سەرۆكی ئۆكراین كرد و باسیان لەدوایین پێشهاتەكانی جەنگ كردو پابەندی وڵاتەكەی بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ئۆكراین دووپاتکردەوە.

سەبارەت بە دانوستانەکە ڤلادمێر زیلینسكی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند: دانوستانەكانی وەفدی وڵاتەكەی و ئەمریكا بنیاتنەر دەبن و تیشك دەخەینە سەر گرەنتییە ئەمنییەكان.

هاوكات ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەشبینە بە ئەنجامی ئەو دانوستانە و دەڵێت: ئەگەر چاوەڕێی ئەنجامی ئەرێنی نەبوونایە ئامادەی كۆبوونەوەكە نەدەبووین.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری لێپرسراوانی ئەمریكی وەردەكاریی بڵاویكردووەتەوە کە كۆبوونەوەكە ئاستی ئامادەیی ئۆكراین ئاشكرا دەكات بۆ سازشكردن لەگەڵ مۆسكۆ لەپێناو كۆتاییهێنان بەجەنگ . هەروەها ئاشكرای کردوە كە ئۆكراین تا چەند جدییە لە باشكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیدارەكەی ترەمپ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP