پارێزگاری دیالەو فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکە تەواوی ئەو پرۆژەیەی بازرگانێکیان لە خانەقین ڕووخاند کە بەشیوەی زیادەڕۆیی لە ناوچەی مەلک شای خانەقین دروستی کردبوو .
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی و راگەیەندراوێکی راگەیاندنی پارێزگای دیالە، عەدنان محەمەد پارێزگاری دیالە بەهاوکاری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاکە، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی ڕووخاندنی ئەو ژمارە دووکانەی کردوە کە لە ناوچەی پیشەسازیی خانەقین بەشێوەیی زیادەڕۆیی لەلایەن کەسێکی بە ناو بازرگانی خانەقین دروستکرابوو.
ئەمەش لەکاتێکدایە لەسەر ئەو زیادەڕۆییانە، کێشە لە نێوان ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوینەرانی عیراق و خاوەنی پرۆژەکەو لایەنگرانی حەشدی شەعبی دروستـبوو .
دواتر پارێزگاری دیالە سەردانی قایمقامی خانەقینی کردو رایگەیاند، رێگە نادەن بە هیچ کەس و لایەنێک زیادەرۆیی بکاتە سەر موڵکی گشتی .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP