یەحیا سەریع وتەبێژی چەكدارە حوسییەكان لە یەمەن رایگەیاند: مۆڵەتی چوار رۆژیی هێزەكانیان بۆ راگرتنی هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل كۆتایی هاتووە و هێرشەكانیان دەست پێدەكەنەوە.
بەوتەی سەریع راگرتنی هێرشەكانیان دژی ئیسرائیل و كەشتییەكانی ئەو وڵاتە بۆ ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی هاوكاریی بۆ فەڵەستینییەكان بووە، بۆیە دوای ئەو وادە دەستنیشانكراوە هێرشی حوسییەكان لە دەریای سوور و دەریای عەرەب و بابولمەندەب و كەنداوی عەدەن دەست پێدەكەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP