به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی مووچه‌ی 25 هه‌زار زیندانی سیاسی ده‌خرێته‌ سه‌ر عیراق

عێراق
12:13 - 2025-03-12

چرۆ حه‌مه‌ شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌و له‌ئێستادا داوای گواستنه‌وه‌ی ناوی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ عیراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌هه‌رێم ئاماده‌كاریی كراوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بۆ سه‌ر عیراق.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: زیندانیانی سیاسی هه‌رێم ژماره‌یان 25 هه‌زار زیندانی سیاسییه‌و ناویان له‌فایلی هه‌رێمی كوردستاندا تۆماره‌و رێكاره‌ یاسایی و ئیدارییه‌كانیان ته‌واو بووه‌، جگه‌له‌وه‌ش زیاتر له‌ 17 هه‌زار زیندانی سیاسی تریش هه‌ن كه‌ تائێستا رێكاره‌ یاسایی و ئیدارییه‌كانیان ته‌واو نه‌بووه‌.

راشیگه‌یاند: زیندانیانی سیاسی عیراق مووچه‌یان له‌سه‌روو ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زاره‌و له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی هه‌رێم زۆر جیاوازییان هه‌یه‌، له‌كاتێكدا هه‌ردوولا له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس وه‌ك یه‌ك ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌م جیاوازییه‌ هاوتا بكه‌ینه‌وه‌و مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی هه‌رێمیش وه‌ك عیراقی لێبكرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP