سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆبونەوە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە 16-3-2025 کۆبونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پیرمام ئەنجامدرا.
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتیی لەو کۆبوونەوەیەدا 'وتووێژ لەبارەی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە و لێکەوتە سیاسییەکان، خۆئامادەکردن بۆ پێشهاتەکان، پێگەی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن'.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP