عەبدوڵا ئۆجەلان له پەیامێکیدا كه ئاراستهی گەلی ئێزدی كردووه رایگهیاندووه، مێژووی گەلی ئێزدیمان مێژوویەکە بووەتە شایەتی کۆمەڵکوژیی، ئاوارەیی، زوڵم و ئازاری گەورە، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی وەڵامە بۆ ٧٣ کۆمەڵکوژیی، ئەو پڕۆسەیە زۆرترین بوون و ئازادیی بۆ گەلی ئێزدیمان دەهێنێت.
عەبدوڵا ئۆجالان سهرۆكی زیندانیكراوی پهكهكه، پەیامێکی ئاراستهی گەلی ئێزدی كردووه كه دوێنێ لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە شنگال خوێندراوهتهوه.
لەله پهیامهكهدا سهرۆكی پهكهكه جهختیكردووه كه:" لە هەموو بارودۆخێکدا پشتگیریی لە تێکۆشانی ئەوان(ئێزدییان) دەکەم. ئازادیی ئێزدییەکان و ئازادیی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یەکەوە بەستراونەتەوە. "
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووه:" بانگەوازی ئاشتیی و کۆمەڵگای دیموکراتی وەڵامە بەرانبەر بە ٧٣ کۆمەڵکوژیی دژی ئێزدییەکان، ئەو پڕۆسەیەی کە دەستمان پێکردووە زۆرترین بوون و ئازادیی بۆ ئێزدییەکان بەدیدێنێت. ئەم بانگەوازە ڕێنیسانسە و زۆرترین ڕێنیسانس دەبێت بۆ گەلی ئێزدیمان. ئەم پڕۆسەیە بە هەست و تێکۆشانی هاوبەش سەردەکەوێت. دووبارە سڵاوی بێ پایانی خۆم دەنێرم"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP