ساڵیادی كیمیابارانی سێوسێنان به‌رزراگیرا

کوردستان
12:11 - 2025-03-22


ئەمڕۆ 22-3-2025 لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی کەسوکاری شەهیدان و بەرپرسانی حزبی و حکومی لە ناحیەی سێوسێنان لەسەر مەزاری شەهیدان یادی 37 ساڵەی کیمیابارانکردنی سێوسێنان کرایەوە.

لە مەراسیمەکەدا زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەندی یەکی رێكخستنی سلێمانی رایگەیاند:" ئەمڕۆ بۆ یادکردنەوەی ئەم کارەساتە گەورەیە لێرەین، هەمیشە ئەوەشمان دووپاتکردوەتەوە کەناوچەی قەراغ ناوچەیەکی کارەساتبارە و هاوکات ماڵی دووەمی هێزەکانی پێشمەرگەش بووە لەڕابردوودا، ئومێد دەکەین لەدوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خزمەتی زیاتریان بکەین".

لە ئێوارەی 22-3 ی 37  ساڵ لەمەوبەر حکومەتی بەعسی روخاو سێوسێنانی بۆردومان و کیمیابارانکرد و بەو هۆیەشەوە 69 هاووڵاتی شەهیدبوون و 20 ی دیکەش برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP