ڕۆژنامەی (سەباح)ی توركیا بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وی رابردوو ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له كونسڵخانه‌ی گشتیی عێراق له شاری ئیسته‌نبوڵ كرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراون.
رۆژنامه‌كه لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" تیمەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانە ڕێكخراوەكان دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچونه‌كانیان دوو تۆمه‌تبارییان ده‌ستگیركردووه، كە لەكاتی هەوڵدانیان بۆ هەڵهاتن له ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان توشی ڕوداوێك بوون".
به وته‌ی ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح) ئەو دوو تۆمه‌تباره سەر بە باندی "داڵتۆن"ن و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دەستبەسەركراون و ڕێكاری یاسایی دژیان گیراوەتەبەر."
رۆژنامه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه:" له‌لایه‌ن دوو كەسەوە كه ماتۆڕسكیلیان پێبووه، كونسوڵخانەی عێراق لە ناوچەی (شیشلی ئەسن تەپە) لە ئیسته‌نبوڵ بە چەك هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر كه بووەته‌هۆی ئەوەی بینای كونسوڵخانەكە 9 گولـلەی بەربكەوێت، بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك زیانی پێبگات."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP