تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" ماوەی پێنج ڕۆژە لە شاری بەغدان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایەو چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP