ئەنچیلۆتى گۆڕانکارى
دەکات
کارلۆ ئەنچیلۆتى ئیتاڵى و
راهێنەرى یانەى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەست بەگۆڕانکارییەکان دەکات و پێدەچێت شوێنى
یاریکردنى چەند یاریزانێکى بگۆڕێت ، بە پێى هەواڵێک کە ریلیفۆ بڵاویکردۆتەوە :
کارلۆ بیر لەوە دەکاتەوە بەهۆى پێکانى فێرلاند مێندیەوە یارى بە دەیڤد ئالابا بکات
و لە هێڵى بەرگرى و لە لاى چەپ لە یارى نێوان ریاڵ مەدرید و ئارسێناڵ یارى پێبکات
.
تۆڕە ئیسپانییەکە ئاماژەی
بەوە کردووە، پێگەی بەرگریکاری چەپ بۆ ئەو یاریزانە نەمساییە نامۆ نییە، بەو پێیەی
زۆربەی ژیانی وەرزشی لەگەڵ بایرن میونشن لەو جێگایە یاری کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە یارییە
گەورەکاندا نادڵنیایی هەیە لەسەر باری جەستەیی دەیڤد ئالابا، بەڵام لە ژووری جلگۆڕین
متمانەیان بە یاریزانەکە هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی کوالیتی و ئەزموونەکەی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP