سیروان كوێخا نه‌جم جێگری سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك
سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری له كه‌ركوك سه‌ردانی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركوك گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و
له لایه‌ن به‌رپرسی ئه‌نجومه‌ن و لق و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی باڵای پارتییەوە پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه له كاتێكدایه نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ بوو
له دوای لێكه‌وته‌كانی ڕیفراندۆمه‌وه پارتی باره‌گاكانی له كه‌ركوك داخست و
شاره‌كه‌ی به جێهێشتبوو، ئێستاش دوای دانانی پارێزگارێكی كورد‌و پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی
نوێ بۆ پارێزگاكه، پارتی باره‌گاكانی كرده‌وه و به ڕه‌سمی گه‌ڕایه‌وه شاره‌كه.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری كه‌ركوك سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتیی
له‌باره‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌یان رایگه‌یاند:"سەردانەکەیان بۆ لای پارتی بۆ پیرۆزبایی
و زیندووکردنەوەی برایەتیی لە مێژینەیانە لەگەڵ پارتی و بەردەوامبوونە لەسەری."
سەبارەت به ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی
نوێنەرانی عێراقیش، سیروان کوێخا نەجم ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه:" دۆخی سیاسیی
ناوچەکە، کە لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورەدایە، بڕیاردەدات لە ئەنجامدانی یان ئه‌نجامنه‌دانی،
بەڵام لەگەڵ پارتی هەماهەنگییان بۆ هەڵبژاردن هەیە."
روونیشیکردەوە:"بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە لەگەڵ پارتی لە گفتوگۆ و
ئامادەکاریدان و لەبارەی یەک لیستییش ئومێدیان زۆرە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP