ئەمڕۆ ئەردۆغان و وەفدی دەمپارتی کۆدەبنەوە

جیهان
12:12 - 2025-04-10

ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری تورکیا و وەفدی دەمپارتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ پرۆسەی ئاشتی دەکەن.
دوێنێ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی بەشداری کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکپارتی)ی کرد و لە بەردەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەیدا رایگەیاند، پێشوازی لە وەفدی دەمپارتی دەکەن و لەگەڵیان کۆدەبنەوە.
ئەردۆغان راشگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر بونیادنانەوەی وڵاتەکەیان بە تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سونییەوە.
دوێنێش نووسینگەی راگەیاندنی دەمپارتی کاتی کۆبوونەوەکەی ئاشکراکردو رایگەیاند، سەعات 1 و نیوی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی بێشتەپەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کۆدەبنەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP