لە گەرمیان باخچەیەک بەناوی شەهید ئاکام عومەر کرایەوە

کوردستان
17:13 - 2025-04-15

بەئامادەبوونی سالار مەحمود ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان و سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هاوسەنگەرانی شەهید ئاکام عومەر لە هێزەکانی کۆماندۆو دژەتیرۆر پەردە لەسەر وێنەی شەهیدی فەرماندە لادراو بەخچەیەک بەناویەوە کرایەوە لە رزگاری مەڵبەندی ئەنفال.
لە مەراسیمەکەدا وەک وەفا بۆ شەهیدی فەرماندەو وەک هێمایەک بۆ یادی قوربانیانی ئەنفال ١٨٢ نەمام چێندرا.
سالار مەحمود دوای چاندنی نەمامەکان رایگەیاند: ئاسایش و ئارامی کوردستان نیعمەتێکی گەورەیەو دەگەڕێتەوە بۆ شەونخونی و قوربانیدانی هێزە ئەمنیەکانمان و دەستخۆشی لێیان کرد.
هەمووانی هاندا بە ئاکاری شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بەرخورد بکەن لەگەڵ پاراستنی سەروماڵی گشتی و ئاسایشی هاوڵاتیان.
هەروەها دەستخۆشی کرد لە ئامادەکارانی مەراسیمەکە و دامودەزگاکانی حکومەت و شارەوانی و هێزەکانی کۆماندۆو رێکخراوی ژینگە پارێزی گەرمیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP