مۆنۆمێنتی ئه‌نفال به رەسمی له‌ناو حكومه‌تی خۆجێی
له‌نده‌ن له به‌ریتانیا داندرا و پارێزگاره كورده‌كه‌ی پێشوی له‌نده‌نیش ده‌ڵێت:
ئه‌مه وه‌ك رێزگرتنێكی رەسمیە و دانپێدانانه به جینۆسایدی گه‌لی كورد.
سه‌رباز به‌رزنجی پارێزگاری پێشوی له‌نده‌ن – لامبس
و سه‌رۆكی ئێستای گروپی كورد له پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا رایگەیاند: شانازییه‌كی مێژووییه كه مۆنۆمێنتی
ئه‌نفال له باڵه‌خانه‌ی رەسمی حكومه‌تی خۆجێی له‌نده‌ن -لامبس، له دڵی له‌نده‌نی
پایته‌ختی به‌ریتانیا جێگیركراوه، خۆشحاڵ و سه‌ربه‌رزم كه ئه‌م شانازییه مێژوییه
به‌ر من بڕاوه له‌جێگیركردنی مۆنۆمێنته‌كه و رێزگرتن له قوربانیانی ده‌ستی سته‌م
و زۆرداری.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ئه‌مه بڕیارێكی ساده نه‌بوو،
به‌ڵكو پابه‌ندبونێكی قووڵه به دانپێدانان به یه‌كێك له تاریكترین لاپه‌ڕه‌كانی
مێژووی هاوچه‌رخ، چونكه جینۆسایدی ئه‌نفال و هێرشه كیمیاییه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه،
یادكردنه‌وه‌ی زیاتر له 182 هه‌زار رۆحی بێتاوانه كه له هه‌ڵمه‌تێكی دڕندانه
كرانه ئامانج ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون.
باسی له‌وه‌شكردووه: ئه‌ركی
سه‌رشانیانه راستییه‌كان بڵێن، نه‌وه‌كانی داهاتو فێربكه‌ن و دڵنیاببنه‌وه كه
ئه‌م تاوانانه هه‌رگیز له‌بیر ناكرێن و هه‌رگیزیش دوباره نابنه‌وه، ئه‌م مۆنۆمێنته
شاهیدێكی هه‌میشه‌یی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵێنه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP