میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو ئیسرائیل
زیاتر لە 20 هێرشی ئاسمانی لە سەرانسەری خاکی سوریا ئەنجامدا و سوپای ئیسرائیلیش
دەڵێت؛ دامەزراوەیەکی دژە فڕۆکە و ژێرخانی موشەکی سوریامان کردوەتە ئامانج .
ئاژانسی هەواڵی عەرەبی سوریا (سانا) ئاشکرایکرد، لە
ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەوروبەری شاری حەرەستا لە دیمەشق و
دەوروبەری گوندی شەتحا لە حەمما" هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژراوە .
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ئیسرائل زیاتر لە
20 هێرشی ئاسمانی لەسەرانسەری سوریا ئەنجامداوە، روانگەی سوریش دەڵێت؛ سوریا لە
مێژووی خۆیدا تووشی توندوتیژترین شەپۆلی هێرش و بۆردومانی ئاسمانی بووەتەوە .
هاوکات سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە زنجیرەیەک
هێرشی ئاسمانی ژێرخانی سەربازیی سوریایان کردۆتە ئامانج و بارەگا سەربازییەکان ئەو
شوێنانە دەکاتە ئامانج کە چەک و کەرەستەی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای ئیسرائیل بەردەوام
دەبێت لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی دەوڵەتی ئیسرائیل.
پێشتریش ئیسرائیل ناوچەیەکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی
سوریای لە دیمەشقی بۆردومان کرد، ئەوەش روونترین هۆشداری بوو، بۆ دەسەڵاتدارانی
نوێی سوریا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP