روانگەی سوری: لە پێکدادانی چەکدارانی درووزو هێزەکانی دیمەشق 101 کەس کوژراون

جیهان
13:43 - 2025-05-02

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە پێکدادانەکانی دوو رۆژی رابردووی نێوان چەکدارانی درووز و هێزەکانی سەر بە دیمەشق، 101 کەس لە هەردوولا کوژراون.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوەشکردووە:لە دوای کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەکانی سەحنایا و ئەشرەفیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دیمەشقەوە، نۆ حاڵەتی کوشتنی مەیدانی تۆمارکراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی روانگەی سوری، لە پێکدادانەکانی سێشەممە و چوارشەمە لە ناوچەکانی جەرمانا و سەحنایا، ٣٠ ئەندامی هێزەئەمنییەکان و وەزارەتی بەرگریی سوریا و  15 چەکداری درووز و هاووڵاتییەکی مەدەنیی کوژراون.

لە پارێزگای سوەیداش، 40 چەکداری درووزی کوژراون، کە 35 چەکداریان لە بۆسەیەکی هێزە ئەمنییەکانی سوریا لەسەر رێگای سوەیدا-دیمەشق کراونەتە ئامانج.

سەرباری رێککەوتنی درووزەکان و دیمەشق بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، شێخ حیکمەت هیجری، کەسایەتیی ئاینیی دیاری درووزەکان، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، دەستوەردان لە دۆخەکە بکەن.

وتیشی، متمانەیان بەو دەستەیە نییە ناوی خۆی ناوە حکومەت، چونکە هیچ حکومەتێک لەرێگەی میلیشیاکانەوە هاووڵاتیانی خۆی ناکوژێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP