عێراقچی: دانوستان لە سەر بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم ناكەین

جیهان
09:43 - 2025-05-04


وەزیری دەرەوەی ئێران دوپاتیکردەوە کە تاران هیچ نیازێکی نییە دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت، چونکە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەو دواخراوە.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕاگەیاند، هەمو وڵاتێك مافی خۆیەتی بەرنامەیەکی ئەتۆمی ئاشتیانەو مەدەنییان هەبێت، دوپاتیشیکردەوە کە "تاران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات".
وەزیریری دەوەری ئێران باسی لەوەشكردووە، بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەكەی دانوستانی لەسەر ناكرێت و داواکارییەکانی ئەمریکای ڕەتکردەوە بۆ وازهێنان لە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم یان هاوردە كردنی،  ئاماژەی بەوەشدا کە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکانی لەم بابەتە ئاگادار کردوەتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە وەکالەت هەینی رابردوو ڕایگەیاند، ئێران دەبێت خۆی لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی موشەکی دور مەودا بەدور بگرێت، هەروەها دەبێت ئەگەری بەشداری ئەمریکا لە هەر پڕۆسەیەكی پشکنیندا قبوڵ بکات، ئەوەش لەكاتێكدایە كە خولی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان دواخرا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP