ترەمپ هێرشەکانی سەر کەرتی غەزە راناگرێت

جیهان
10:32 - 2025-05-13

چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستیان وتووە، دڵنیان دوایین هۆشداریی توندی ئیسرائیل دراوە بە حەماس و پێی وتراوە هێشتا درێژەدان بە رێکەوتنەکەی هەردوولا لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان درێژەی هەیە، بەڵام هەتا ئەوکاتەی گەشتەکەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێدێت.

ئەو سەرچاوانە بە ئۆرشەلیم پۆستیان وتووە، دیدارێک لە نێوان بنیامین نەتانیاهۆی سەرکوەزیرانی ئیسرائیل و ستیڤ ویتکۆفی نێردەی تایبەتی ئەمریکا و مایک هاکبابیی باڵوێزی ئەمریکادا کراوە. لەناو ئەو دیدارەدا ترەمپ و نەتانیاهۆش بە تەلەفۆن پێکەوە قسەیان کردووە. لەوێدا جەخت لەوەکراوەتەوە، ئەو پێشنیازەی ئەمریکا خستوویەتیە بەردەستی حەماس، هێشتا بە کراوەیی ماوەتەوە.

بەپێی پێشنیازەکە، ئەگەر حەماس دە بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات، چەند هەفتەیەک کاتی وەک ئاگربەست دەدەنێ، بەڵام ئەم ئەگەرەی بەردەستی حەماس هەتا ئەوکاتە بە کراوەیی دەمێنێتەوە، کە ترەمپ گەشتەکەی بۆ وڵاتەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێدەهێنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP