حزبوڵای عێراق داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات و ده‌شڵێت، ئامادەیی نێوەندگیریی نێوان هه‌ولێرو به‌غدان.
لە راگەیەندراوێکدا حزبوڵای عێراق ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" وەک چۆن داوای مافه‌كانی خەڵکی باشوور دەکەن، ئەمڕۆش هاوشانی گەلی کورد دەوەستن بۆ داواکردنی بەشێک لە مافە داراییەکانیان کە ئێستا خەڵکی کوردستان چاوەڕێی دەکەن."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه:" لەم دۆخەدا حیزبوڵا داوا لە حکومەته‌كه‌ی سودانی و مەرجەعیەتی باڵای شیعەو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات، به پەلەو هەرچی زووە هه‌وڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بده‌ن"
ده‌شڵێت:" حزبوڵا ئامادەییه بۆ نێوەندگیریی لەنێوان هه‌ردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان"
باسی له‌وه‌شكردووه:" راستییەکی تاڵ هەیە کە زۆرێک لە سیاسییەکان یاریی پێوە دەکەن، ئەویش ئەوەیە، کە زەرەرمەندی یەکەم له بڕینی مووچە "گەلی کوردی قوربانییە" کە بەیەکەوە لەپێناو ئەم وڵاتەدا لە یەک سەنگەردا خەبات و شەڕیان کردووە وهەموو جۆرە قوربانییەکانیان داوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP