ئەمڕۆ 1ی6ی2025،د. لهتیف جهمال رهشید سهرۆككۆماری عیراق سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لە بەغدا کرد و لەلایەن نزار ئامێدی ئەندامی مەکتەبی سیاسییەوە پێشوازی لێکرا و لە رێورەسمێکیشدا بەشداری لە 50 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کرد.
لەو سەردانەدا، سەرۆککۆمار پیرۆزبایی 50هەمین یۆبیلی زێرینی لە هەڤالان و کادرانی یەکێتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە راپەڕاندنی کارەکانیان بۆ چەسپاندنی دیموکراسی و دادپەروەری لە کوردستان و عیراق.
هەر لەو سەردانەدا، سەرۆککۆماری عیراق لەگەڵ لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی لە بەغدا و هەڤاڵان کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکەدا یادەوەرییەکانی سەرۆک مام جەلال لە دامەزراندنی یەکێتی و قوربانیدانی یەکێتی بەبیر ئامادەبووان هێنرایەوە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرکردایەتی و سەرۆک بافڵ و هەڤاڵەکانی خواست لە پتەوکردنی دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP