هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا سێ هێندە زیادی کردووە

عێراق
15:09 - 2025-06-02

 
هەناردەی رۆژانەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا گەیشتووەتە 235 هەزار بەرمیل، واتا نزیکەی سێ هێندەی بڕی هەناردەی هەفتەی پێشتر بووە.
بەگوێرەی ئاماری کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو وڵاتەکەیان رۆژانە پێنج ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی هاوردە کردووە.
 هەر بەگوێرەی ئامارەکە لەو هەفتەیەدا عیراق رۆژانە 235 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە، لە کاتێکدا هەفتەی پێشووتر رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردبوو.
ئەمریکا لە 10 وڵاتەوە نەوتی هاوردە کردووە؛ کەنەدا لەریزبەندی یەکەمی زۆرترین هەناردەی نەوت بووە بۆ ئەمریکا بە بڕی سێ ملیۆن و 825 هەزار بەرمیل؛ مەکسیک و نایجیریاش بەپلەی سێیەم دین.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP