کۆمسیۆن: نزیکەی 60 هەزار کەس فۆڕمی دامەزراندنیان بۆ سەر سندوقی دەنگدان پڕکردۆتەوە

عێراق
13:30 - 2025-06-05

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا 58 هەزار و 540 کەس فۆڕمیان بۆ دامەزراندن وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پڕکردووتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، تا ئێستا 58 هەزار و 540 کەس فۆڕمیان بۆ دامەزراندن وەک کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان پڕکردووتەوە، کە لەو ژمارەیەش 12 هەزار و 34 کەسیان لە ڕەگەزی مێن و 46 هەزار و 506 کەسیان لە رەگەزی نێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، 41 هەزار و 108 فەرمانبەری حکومی و 17 هەزار و 432 دەرچوو و خوێندکار فۆڕمی دامەزراندنەکەیان پڕکردووەتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP