وەزارەتى کارەباى عێراق گرێبەست لەگەڵ
کۆمپانیایەکى تورکیا ئیمزادەکات بۆ زیادکردنى بڕى کارەباى هاوردەکراو لەو وڵاتەوە
بۆ دوو هێندەی ئەو بڕەى پێشتر هاوردەى دەکرد.
گرێبەستەکە لەنێوان وەزیرى کارەبای عێراق و
نوێنەرانى کۆمپانیاى (Alifrin) تورکیا
ئیمزاکراوە وەزارەتى
کارەباى عێراق ڕایگەیاند : ئەو گرێبەستە بە دوو قۆناخ جێبەجێدەکرێت، سەرەتا 300
مێگاوات دەبێت و لە کەمتر لە مانگێکدا دەکرێتە 600 مێگاوات.
زیادکردنى
بڕى کارەباى هاودەکراو لە تورکیاوە بە گوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران بوو؛
پێشتر 300 مێگاوات کارەبا هاوردە دەکرا و ئێستا دەکرێتە دوو ئەوەندە. چەند مانگێکە
هاودەکردنى کارەبا بەهۆى تەواوبوونى ماوەى گرێبەستى پێشوویان راگیراوە.
ئەو
کارەبایەى تورکیا لە رێگەى هێڵى جەزرە- کەسیک هاوردەى عێراق دەکرێت کە تواناکەى
400 کەیڤییە.
ئێستا
عێراق توانای بەرهەمهێنانی 27 بۆ 28 هەزار مێگاوات کارەباى هەیە، بەڵام لە وەرزى
هاوین خواست لەسەر کارەبا بۆ نزیکەى 54 هەزار مێگاوات بەرز دەبێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP