سابت عهباسی وەزیری بەرگریی عێراق، بههۆی ئهوهی پاشماوهكانی تیرۆستانی داعش هێشتا له سوریادا بوونیان هەیە، مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا لەو وڵاته به پێویست دهزانێت.
ئهمڕۆ ههینی 6ی حوزهیرانی 2025 سابت عەباسی وەزیری بەگریی عێراق لە چاوپێكهوتنێكیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە ـ حهدهس دووپاتیكردهوه:" ئاسایشی عێراق بەشێکی جیانەکراوەی ئاسایشی سوریا و هیواخوازن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق لەبارەی ئاسایشی سنوورەوە بگەننە لێکتێگەیشتن".
هەروەها لە 11 ههمین ساڵیادی داگیرکردنی نەینەوا لەلایەن داعشەوە وتی: "پێمانوایە پێویستە هێزەكانی ئهمریكاو هاوپهیمانیی نێودهوڵهتیی دژ بهداعش له سوریادا بمێننەوە چونکە پاشماوەکانی داعش هێشتا لهو وڵاتهدا هەن".
باسی لهوهشكرد كه:" کەمپی هۆل لە سوریا کە ژن و منداڵی تیرۆرستانی داعشی تێدایە، هێشتا مەترسییە بۆ سەر عێراق، ئەوان لە رێگەی تورکیاوە داوایان لە دیمەشق کردووە کەمپەکە دابخات، بەڵام بەگوتەی ئەو کێشەکە لە هاوڵاتییە ئەورپییەکانی ناو کەمپەکەدایە کە وڵاتەکانیان ئامادەنین وەریانبگرنەوە".
وەزیری بەگریی عێراق گوتیشی:"گفتوگۆکانی حکومەتی نوێی سوریا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە"، بۆ ئەوەی ببنە بەشێک لە وەزارەی بەرگریی سوریا ئاستەنگیان لە بەردەمدایە"
جەختیشیکردەوە:"ئۆپراسیۆنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش گرنگ و پێویستن."
سەبارەت بە پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش لە عێراق، وهزیری بهرگریی عێراق رایگەیاند:"هەماهەنگیی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوامە و هیچ ئاماژەیەکیان بۆ گۆڕینی وادەی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق پێنەگەیشتووە، چاوەڕێدەکرێت لە کۆتایی مانگی ئەیلول بەشێک لە بنکەکانیان چۆڵبکەن و رووبکەنە هەرێمی کوردستان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP