بەغداد وەک پایتەختی ڕۆشنبیریی وڵاتانی ئیسلامی بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردرا

عێراق
22:07 - 2025-06-05

ئەحمەد فەکاک بەدرانی، وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عیراق ڕایگەیاند: بەغدا وەک پایتەختی ڕۆشنبیری وڵاتانی ئیسلامی بۆ ساڵی 2026 هەڵبژێردراوە.
وەزیری رۆشنبیری راشیگەیاند بڕیارەکە لە ڕێکخراوی عەرەبی بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست کە بارەگاکەی لە مەغریبە دەرچووە.
ئەحمەد فەکاک بەدرانی وتیشی ئامادەکاری زۆر کراوە و وەزارەتی ڕۆشنبیری بە هاوکاری لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و وەزارەتەکانی دیکە و بەیتی حیکمە، کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی ئەم شایستەییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: گەشتیارانی بیانی پۆل پۆل دێنە بەغداد و لە بەغدادەوە دەچنە ئوور، بابل، ئاشوور و حەزەر.
روونیشیکردەوە ئاماری ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ناوچە شوێنەوارییەکان دەکەن، بەردەوام بەرزدەبێتەوە و لە کۆتایی ئەمساڵدا ڕایدەگەیەنین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP