دەستەی دەسپاکی عیراق ئاشکرای دەکات :" توانیویانە حەمدیە جاف بەڕێوەبەری پێشووی بانکی عیراقی بۆ بازرگانی TBI بگەڕێننەوە عیراق کە زیانی زۆری بە سامانی گشتی گەیاندووە".
دەستەکە لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای هەوڵەکانی دەستەی دەسپاکی توانراوە تۆمەتبار حەمدیە جاف لە خاکی ئیمارات دەستگیر بکرێت و لە رێگای پەیوەندی دیپلۆماسییەوە بگەڕێندرێتەوە عیراق".
ئاماژەی بەوەشکردووە حەمدیە جاف :" لە دادگاکانی عیراق داواکراوە و بەپێی مادەی 340 و 341 تۆمەتبارە، هەروەها بە بێ ئامادەبوونی خۆی 17 سزای بەسەردا سەپێندراوە".
لە کۆتایشدا، دەستەی دەسپاکی ئاشکرای کردووە:" حەمدییە جاف ئەو کاتەی بەڕێوەبەری گشتیی بانکی عیراقی بۆ بازرگانی (TBI) بووە، زیانی زۆری بە سامانی گشتی گەیاندووە و قەبارەی زیانەکە گەیشتووەتە یەک ملیار و 116 ملیۆن و 24 هەزار و 788 دۆلار".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP