عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی سندوقی بیمە لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، لە قۆناغی یەکەم و دووەمی هەڵمەتی تۆمارکردنی هاووڵاتییان بۆ بەدەستهێنانی بیمەی تەندروستی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس دەگرێتەوە.
وتیشی، بەگوێرەی پلانێکی سێ قۆناغی پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت و لە قۆناغی یەکەمدا ملیۆنێک و 36 هەزار کەس لە بەغداد تۆمارکراون و قۆناغی دووەمیش ملیۆنێک و 76 هەزار کەسی دیکە دەگرێتەوە، لە قۆناغی سێیەمیشدا ملیۆنێکی دیکە لە بەغداد دەیانگرێتەوە.
بیمەی تەندروستی سەرجەم فەرمانبەران و خێزانەکانیان، ئەوانەی لەژێرچاودێری کۆمەڵایەتیدان دەگرێتەوە و خانەنشینان لەسەر خواستی خۆیان دەمێنێتەوە. پێشبینی دەکرێت پرۆسەکە دریژخایەن بێت و لە ماوەی 10 ساڵدا تەواوبکرێت، بۆ ئەو مەبەستە 36 دامەزراوە لە وەزارەتی تەندروستی ناویان تۆمارکراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP