جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبووەوە

کوردستان
10:43 - 2025-05-28

 شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەندرۆ بیزڵی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەکات و باس لە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن، هەروەها ڕۆڵی بەریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بەرز نرخێندرا.

 لە کۆبونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرایەوە، هەروەها باس لە کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر ـ بەغدا کرا و تێیدا چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەپێی دەستوور، دووپاتکردەوە. 

چاکسازیی و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە، لەگەل پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوامی گفتووگۆکانی تایبەت بەم پرسە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، لەو بارەیەوە جەخت لە گرنگیی و زوو پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزار، کرایەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP