بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کۆما جڤاکێن کوردستان بە جەختکردنەوە لەوەی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پارتی کرێکارانی کوردستان تەنیا بە ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبن بە کردەیی.
بەسێ هۆزات لەبارەی کۆنگرەی 12ی پەکەکە کە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری داوە، بە میدیا خەبەر'ی ڕاگەیاند، کۆنگرەکە لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە بەڕێوە براوە.
سەرکردەکەی پەکەکە راشیگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە پەیوەستە بە ئازادی جەستەی ئۆجەلان و هەموارکردنەوەی و گۆڕینی دەستوور و یاساکانی تورکیا، بەشێوەیەک کە ئازادی و ناسنامەی گەلی کورد و گەلانی دیکەی تورکیا مسۆگەر بکات، ئەمە گەرەنتییە.
هاوسەرۆکی کەجەکە جەختیشی کردەوە: تەنها ئۆجەلان دەتوانێت چەکەکان لە گەریلا وەربگرێت. بەسێ هۆزات هۆشداریش دەدات لەوەی، ئەو زمانەی میدیاکانی ئاکەپە و حکومەتی تورکیا بەکاریدەهێنن زمانێکی زبرە و بە هیچ جۆرێک خزمەت بە پرۆسەی ئاشتی ناکات.
بەسێ هۆزات بە ئاماژەدان بەوەی کە وێڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە لایەن پەکەکە و ئاشکراکردنی بڕیارەکانی کۆنگرەی 12ی پەکەکەش، هێشتا تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر گەریلا و دەڵێت: "گەریلاکانی ئێمە قۆچی قوربانی نین و ئەوانیش بەرگریی ڕەوا لە خۆیان دەکەن. تا هێرشەکان بەردەوام بن، بەرگری لەخۆکردنیش بەردەوام دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP