بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی شەرقلئەوسەت، داعش لە
سوریا سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەیە و ئەبو دووجانە جبوریشیان وەک والی حەلەب دیاریکردووە.
شەرقلئەوسەت ئاماژەی بەوەکردووە، ئەبوو دووجانە سەرکردەی
پێشووی بەرەی نوسرە بووە و تا ساڵی 2009 بۆ شەڕکردن لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دیاریکردنی ئەبو دووجانە وەک
والی حەلەب ئاماژەی گەورەی لە پشتەوەیە، چونکە ئەو زۆر بە وردی شارەزای میکانزمی
کارکردنی "دەستەی تەحریرشام" و پەیکەرەی ئەمنی و رێکخستنییەتی، بە کارتێکی
بەهێزی قۆناغی نوێی ململانێی نێوان و داعش و تەحریر شام دادەنرێت، بەتایبەت دوای
نزیکبوونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ ئەمریکا.
لەدوای رووخانی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد داعش بۆ یەکەمجار
بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو هێرش راگەیاند، ئەویش
هێرشکردنە سەر هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی نوێی سوریا و هەسەدە بوو.
ناسەقامگیری دۆخی ئەمنی سوریا، ئەوەندەی دیکە دەرفەتی
بۆ ئەو گروپە رەخساندووە تا خۆیان رێکبخەنەوە و دەست بە چالاکی و جموجوڵ بکەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP