كۆشكی سپی رایدەگەیەنێت، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازێكی گشتگیریی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی گه‌یاندوه‌ته ئێران.
كۆشكی سپی ئاماژەی بەوەکردووە، ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشنیازێكی گشتگیریی گه‌یاندوه‌ته ئێران‌و ده‌بێت په‌سه‌ندی بكات.
ئه‌مڕۆش، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی سه‌ردانێکی بۆ لوبنان ڕایگه‌یاند، پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆفیان له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسانی عوممانه‌وه به‌ده‌ستگه‌یشتوه، به‌ڵام چه‌ند خاڵێكی ناڕونی تێدایه.
عێراقچی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، بۆ به‌رده‌وامیدان به‌پیتاندنی یۆرانیۆم پرس به‌هیچ كه‌س ناكه‌ن‌و ئه‌م بابه‌ته سه‌باره‌ت به‌تاران هێڵی سوره.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دەشڵێت: چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌گوێره‌ی هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی ئێران‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی، وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ویتكۆف ده‌ده‌نه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP