ئەمڕۆ حاجییان لە کێوی عەرەفە دەبن

جیهان
12:09 - 2025-06-05


لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە 1.5 ملیۆن حاجی بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتوون و تەواوی رۆژەکە لەوێ بەسەردەبەن و یەکێک لە ئەرکە ئاینییە گرنگەکانی حەج جێبەجێدەکەن.
وەستان لەسەر کێوی عەرەفە یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، بە شێوەیەک هەر حاجییەک لەو کاتەی دیاریکراوە لەوێ ئامادەنەبێت، حەجەکەی قبوڵکراو نابێت.
رێورەسمی وەستان لەسەر کێوی عەرەفە، لە نوێژی نیوەڕۆی رۆژی 9 ی زولحیجە دەستپێدەکات تا نوێژی عیشای هەمان رۆژ، لەو کاتەدا حاجیان بەردەوام دەبن لە دوعا و نزا و پاڕانەوەکانیان.
لای خۆیەوە وەزیری حەجی سعودیە رایگەیاند، ئەمڕۆ حاجیان لە کەشوهەوایەکی گەرمدا روویان لە کێوی عەرەفە کردووە، بەڵام بە تایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆدا پێویستە حاجیان پابەندبن لە مانەوەیان لەو خێمانەدا کە لە دامێنی چیاکە بۆیان ئامادەکراوە و جگە لەوەش سەرکێشی نەکەن بۆ چوونە بەشی سەرەوەی کێوەکە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP