مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەحمەد شەرع سەردانی ئەمریکا دەکات

جیهان
10:32 - 2025-06-04

بڕیارە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا مانگی ئەیلولی ئەمساڵ سەردانی ئەمریکا بکات و وتارێکیش لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش بکات.

میدییاکانی سوریا بڵاویانکردەوەتەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا مانگی نۆی ئەمساڵ سەردانی ئەمریکا دەکات و وتارێک لە بەردەم رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش دەکات.

مییاکانی سوریا ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەمە بۆ یەکەم جارە لە 60 ساڵی رابردوودا سەرۆکێکی سوریا وتارێک لەبەردەم ئەو رێکخراوەدا پێشکەش بکات.

پیشتر  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە 14ی ئایار لە ریاز لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوەوە، ئەمەش یەکەم دیداری نێوان سەرکردەکانی دوو وڵات بوو لە ماوەی 25ـی ساڵی رابردوودا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ بڕیاریدا سزاکانی سەر سوریا هەڵبگرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP