دەمپارتی پەروین بوڵدانی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریکرد

جیهان
14:37 - 2025-06-03

دەم پارتی پەروین بوڵدانی وەک بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە شوێنی سری سورەیا ئۆندەر دیاریکرد.
دەم پارتی لە بارەگای پارتەکەی کۆبوونەوەیەکی دوور لە چاوی میدیا کرد و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتەکەی لە بازنەی وان و ئەندامی وەفدی ئیمراڵیی بۆ پۆستی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیاریکرد.
 بەمشێوەیەیش ئەندامەکەی وەفدی ئیمراڵی، جێگەی سڕی سورەیا ئۆندەر، بریکاری پێشووی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەگرێتەوە کە رۆژی 3-5-2025 بەهۆی لاوازبوون و لەکارکەوتنی بەشێک لە ئەندامانی جەستەی، لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدابوو.
 سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا چوار بریکاری هەن، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر سێیان ماونەتەوە، ئەوانیش: بەکر بۆزداغ، پەرلەمانتاری ئاکپارتی؛ گوڵیزار بیچەر کاراجا، پەرلەمانتاری جەهەپە و جەلال ئادان، پەرلەمانتاری مەهەپەن.



 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP