ئەحمەد تورک: هەمواری یاسای سزاکانی حکومەتی تورکیا بێ هیوای کردین

جیهان
15:10 - 2025-06-02

 
ئەحمەد تورک، ئەندامی وەفدی ئیمراڵی، رەخنەی توندی لە هەمواری یاسای سزاکانی حکومەتی تورکیا گرت و رایگەیاند، لە ئاستی چاوەڕوانییدا نەبووە و بێهیوای کردوون.
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری باکوری کوردستان و ئەندامی وەفدی ئیمرالی لە میانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە ماردین وتی: پرۆسەی ئاشتی تا ئێستا وەک پێویست بەرەوپێش نەچووە، بەتایبەت هەمواری یاسای سزاکان کە پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کراوە لە ئاستی چاوەڕوانییدا نەبووە.
وتیشی: ئەگەر تورکیا لەپرۆسەی ئاشتیدا لە ئاستی چاوەڕوانکرا و بەشداری نەکات دەدۆڕێت، چونکە هەمووان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیان بەوە ناوە ئەو هەنگاوانەی کورد گرتویەتیەبەر مێژویی بووە.
ئەحمەد تورک لە بارەی چەکدانانی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش رایگەیاند، ئەو هێزە چەکدارەی ئەمڕۆ کورد پێکیانهێناوە تەنها ئامانجی بەرگریکردنە لە خۆیان و هێشتاش هەڕەشەی داعش هەیە، وتیشی،  ئەگەر ئەمڕۆ ئەو هێزانە چەکەکانیان دابنێن، بەو مانایە دێت دەیان هەزار چەکداری داعش کە لە کەمپێکی وەک هۆڵ دەستبەسەرن، دووبارە دەست بە چالاکی دەکەنەوە.
 


 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP