بەدربوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند، خولی
شەشەمی دانوستانە ئەتۆمییەکەی نێوان تاران و واشنتن رۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە مەسقەت بەڕێوەدەچێت.
تاوەکو ئێستا پێنج خولی دانوستان لەسەر پرسی
ئەتۆمیی ئێران، لە نێوان تاران و واشنتن بەڕێوەچووە سیانیان لە مەسقەت و دوویان لە
رۆما بووە، بەڵام كۆبونەوەكان هیچ رێکەوتنێکی جێگیریان بەخۆوە نەبینیوە.
دەستپێکی خولی شەشەمی دانوستانە ئەتۆمییەکە لە
کاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ رایگەیاند، متمانەی بە گفتوگۆ و رێککەوتن
لەگەڵ ئێران کەمبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی جارێکی دیکە تاران جەختیکردەوە
دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP