ترەمپ پێشوەختە ئاگادارى هێرشەکەى ئیسرائیل بووە

جیهان
12:17 - 2025-06-13


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، پێشوەختە ئاگادارى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بووە و چیتر ئێران ناتوانێت ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.
ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا  لەگەڵ کەناڵى فۆکس نیوز رایگەیاند، هێزەکانى ئەمریکا بەشداریی هێرشەکەى ئیسرائیلیان بۆ سەر ئێران نەکردووە، بەڵام پێشوەختە لە هێرشەکە ئاگادارکراوەتەوە.
وتیشى، ئەمریکا بەرگرى لە خۆى دەکات و هاوکاریی ئیسرائیلیش دەکات بۆ بەرگرى لەخۆکردن ئەگەر پێویستى بە هاوکارى بوو.
سەرۆکى ئەمریکا دووپاتیشیکردەوە، چیتر ئێران نابێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێى کاردانەوەى ئێرانن بۆ دیاریکردنى چارەنووسى دانوستانە ئەتۆمییەکان و هیوادارن ئێران بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزى دانوستان.
بەوتەى ترەمپ، "ژمارەیەک لە سەرکردەکانى ئێران لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کوژراون .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP