حەماس سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی سەر ئێران دەکات

جیهان
12:20 - 2025-06-13


بزووتنەوەی حەماس لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی بۆردوومانەکەی سەر ئێران دەکات.
حەماس لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: "سەرکۆنەی هێرشەکە دەکەین، ئەم کردە شەڕەنگێزییە دەبێتەهۆی زیادبوونی گرژییەکان بە شێوەیەکی مەترسیدار کە هەڕەشە دەبێ لەسەر ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە.
بزووتنەوەی حەماس لە راگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت: "ئەمڕۆ، ئێران باجی هەڵوێستی نەگۆڕی بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و بەرگرییەکەی دەدات".
 راگەیێندراوەکە لە کاتێکدایە، حەماس و ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 2023ەوە لە جەنگدان و ئێرانیش هەمیشە هاوسۆزی بۆ خەڵکی غەززە و فەلەستین پیشان داوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP