سوپای ئوردن رایدەگەیەنێت، فڕۆکە و سیستەمی
بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە، رێگرییان لە ژمارەیەک مووشەک و درۆن لە ئاسمانی
وڵاتەکەدا کرد.
سوپای ئوردن لە راگەیەندراوێکدا باسلەوەدەکات،
ئەو فڕۆکانەی کە بۆ بەرگری لە ئاسمانی وڵاتەکە بەکاردەهێندرێن، لە ئاستێکی بەرزی
ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتەکە و ئاسایشی هاوڵاتییانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رێگرییە بەمەبەستی
پاراستنی خاکی وڵاتەکە و دانیشتووانەکەی بووە، کە رەنگە یەکێک لە درۆن یان
مووشەکەکان، بکەونەخوارەوە و زیانی گیانیی لێبکەوێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP