میدیای ئێران کوژرانی شەش زانای ئەتۆم لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکە رادەگەیەنێت

جیهان
14:30 - 2025-06-13


میدیای ئێران کوژرانی شەش زانای ئەتۆم لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر وڵاتەکە رادەگەیێنێت.
ئاژانسی تەسنیمی نیمچە رەسمی ئێران، رایگەیاند: لە هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا، هەریەک لە عەبدولحەمید مینوچەهر، ئەحمەدڕەزا زولفەقاری، سەید ئەمیرحسێن فەقیهی، موتەلیبزادە، محەمەدمەهدی تارانچی و فەرەیدوون عەباسی، کە لە زانا ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن، شەهید بوون.
ئاژانسی تەسنیم ئاشکراشیکرد: "ئیسرائیل بەم کردەوەیە سەلماندی کە ئامانجی راستەقینەی، زانست و تەکنەلۆژیایە و بە چەکی تیرۆر، هاتووەتە جەنگ دژی زاناکانمان، بەمەش ناوی ئەم شەش کەسە خرایە پاڵ لیستی زانا ئەتۆمییە تیرۆرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران."


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP