لەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل دانیشتوانى تاران بەرەو باکور کۆچدەکەن

جیهان
14:11 - 2025-06-18

بەهۆى مەترسیى هێرشەکانى سوپاى ئیسرائیلەوە بۆسەر تاران، دانیشتووانى شارەکە، روو لە باکوورى وڵاتەکەیان دەکەن.
سوپاى ئیسرائیل داوای  لە  دانیشتووانى تاران کردووە،  ناوچەى 18ـى شارەکە چۆڵبکەن، بەر لەوەى هێرشى بکاتەسەر، دواتریش  ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتووانی تاران  روویان لە باکوورى وڵاتەکە کردووە.
سەرۆکى ناوەندى رێگەوبانەکانى مازندەرانیش راگەیاندووە، بەهۆى کۆچى دانیشتووانى تارانەوە، قەرەباڵغیەکى زۆر لەسەر رێگەکانى باکوورى ئێران دروستبووە و هاوڵاتییان لە هەوڵدان خۆیان بگەیەننە ناوچە ئارامەکانى باکوور.
هاوکات  بەرپرسی پۆلیسی رێگاوبانى ئیرانیش دەڵێت، رێگەی خێرای چالوس کە یەکێکە لە شارەکانى باکوورى ئێران، شەوی رابردوو بەهۆی قەرەباڵغیی هاتوچۆ و زۆریی ئۆتۆمبێلەوە داخرابوو، ئەمڕۆ بە دوو ئاڕاستە دەکرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP