گیدۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە وەڵامی وتارهكهی دوێنێی رهجهب تهیب ئەردۆغان سهرۆكی توركیا، دژی سهرۆك وهزیران و حكومهتی وڵاتەکەی رایگەیاند: " ئەردۆغان باکوری سوریا و باکوری قوبرسی داگیرکردووە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە، کەچی باس لە یاسا و رەوشت دەکات".
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و تورکی وەڵامی سەرۆکی تورکیا دهداتهوهو نووسیوییهتی: "ئەردۆغان کە خۆی وەک سوڵتان دەبینێت لە وتارێکی ئاگرینی هاندهرانه، ب دژی ئیسرائیل و سەرۆک وەزیرانەکەیی بهردهوامه".
گیدۆن ساعیر ئاماژهی بۆئهوهشكردووه:" ئەردۆغان کە لە سەرکوتکردنی ئازادیی و مافەکانی هاوڵاتییان و ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەیدا وەک سەرکردەیەک ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە، ئێستا جهسارهتی بهخۆی داوه ئامۆژگاری كهسانی دیكه بكات"
باسی لهوهشكردووه كه:" ئەردۆغان باکوری سوریا و باکوری قوبرسی داگیرکردووە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردووە، کەچی باس لە یاسا و رەوشت دەکات".
ئەو گوتانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی، لەبارەی مەترسییەکانی ئیسرائیل و شەڕی نێوان تەلئەبیب و تاران رایگەیاند:" ئیسرائیل بە هێرشکردنەسەر هەندێک ئامانج لە ئێران و ئەنجامدانی تیرۆر لەناو ئەو ڵاتەدا، مەیدانی "چەتەگەراییەکەی" فراوانتر کردووە، هەر بۆیە وەستاندنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر جیهان و مرۆڤایەتی زۆر گرنگە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP