ئێران گەورەترین هێرشیكرده‌ سه‌ر ئیسرائیل

جیهان
13:24 - 2025-06-19

 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزەکانی ئێران بە ته‌قاندنی نزیکەی 30 موشەک گەورەترین هێرشیان لە ماوەی 48 سەعاتی  ڕابردودا بۆ سەر ئەو ئیسرائیل ئەنجامدا، ، بەشێک لە موشەکەکان گه‌یشتونه‌ته‌ ئامانجه‌كانیان و  لەنێویاندا یەکێکیان لەسەر نەخۆشخانەیەک کە خزمەت بە سەربازانی ئیسرائیل دەکات كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌، ئەوەش بوەتەهۆی دزەکردنی ماددە مەترسیدارەکان.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، موشەکەکانی ئێران لە چەند شوێنێک كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و ڕاستەوخۆ گەیشتوەتە چوار شوێن، هەروەها ئاماژەیان بەوەکردوە کە لە ئەنجامی موشەکەکانی ئێران 30 کەس برینداربون.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل دوپاتیکردەوە کە زیانی بەرفراوان بە نەخۆشخانەی سۆرۆکا لە بێرشێبا کەوتوە، کە یەکێک لە باڵەخانەکانی نەخۆشخانەکەی تێدا داڕما، ئەوە جگە لە دزەکردنی کەرەستەی مەترسیدار، ئەمەش بوەهۆی چۆڵکردنی نەخۆشخانەکە کە خەریکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فریاگوزاری بو بۆ سەربازەکان.
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویانکردەوە، کەسانی گیرخواردو لە نەخۆشخانەی سۆرۆکا ڕزگار دەکرێن، هەروەها لێدانێکی ڕاستەوخۆ لە بینای بۆرسەی ئیسرائیل لە "ڕامات گان" لە ڕۆژهەڵاتی تەلئەبیب تۆمارکراوە، هەروەها موشەکەکانی ئێران ڕاستەوخۆ شارەکانی تەلئەبیب، ڕامەت گان، هۆلۆن و بێرشێبایان داوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP