كۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی دواخرا

عێراق
15:55 - 2025-06-19


بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: "دواخستنی كۆبوونەوەكە، بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی دادگا بووە".
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، راگەیاند: "هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ژمارەیەك فەرمانبەر، لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە، بەڵام دانیشتنەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا".
"دەشڵێت: بەپێی ئەو زانیاریانەی لە یەكێك لە دادوەرانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقەوە وەرمگرتووە، بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی دادگای فیدراڵییەوە، كۆبوونەوەی دادگاكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا".
هاوكات د. بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی، بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش  راگەیاندووە: "هەرچەندە بەهۆی نەبوونی نیسابی پێویستەوە كۆبوونەوەكەی دادگای فیدراڵی ئەنجام نەدرا، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو دادگاكە لەبارەی  راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببێتەوە".


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP