ئەمڕۆ دوا وادەی
نوێکردنەوە و تۆمارکردنى کارتى بایۆمەترى بوو، کۆمسیۆنیش رایدەگەیەنێت: ژمارەی
ئەوانەی کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە زیادیکردووە و گەیشتووتە زیاتر لە 21 ملیۆن
کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە.
لەڕاگەیەنراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە 25ی مانگی ئازارەوە تا ئەمڕۆ ژمارەی ئەو کەسانەی
کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە زیادیکردووە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 155 هەزار
و 97 کەس.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆن کۆی گشتی ئەو کەسانەی
کارتەکانیان نوێکردۆتەوە بریتییە لە 21 ملیۆن و 400 هەزار و 89 کەس.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق رایگەیاند: هەڵمەتی راگەیاندن و تیمە گەڕۆکەکان یارمەتیدەربوون لە بەرزبوونەوەی
رێژەی نوێکردنەوەی بایۆمەتری، هەروەها هاووڵاتیانیش خواستێکی زۆریان بۆ نوێکردنەوەی
کارتەکانیان هەبووە.
وتیشی پێشتر بۆ ماوەی زیاتر لە یەک مانگ کاتی تۆمارکردنمان
درێژکردووەتەوە و لە 20ی حوزەیران کاتەکە کۆتایی پێهات، ئەمەش زۆرترین درێژکردنەوەی ماوەیە کە کۆمیسیۆن کردوویەتی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP